چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

کونسوڵی گشتی تورکیا ئەرکەکەی لە هەرێمی کوردستان کۆتاییهات

محەمەد مەولوود یاقوت کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر بۆ ماڵئاوایی و بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکە لە هەرێمی کوردستان، سەرۆک بارزانی کرد و سەرۆک بارزانی هیوای سەرکەوتنی بۆ تاقوت خواست لە ئەرکی نوێیدا و جەختی لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا کردەوە لە هەموو سێکتەرە جیاوازەکاندا.

کونسوڵی تورکیا بە مەبەستی ماڵئاوایی بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لە هەرێمی کوردستان سەردانی سەرۆک بارزانی کرد، و خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بۆ ئەو ماوەی کاری کردووە لە هەرێمی کوردستان، و جەختی لە بەردەوامی و پێشوەچوونی پەویوەندی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کردەوە.

سەرۆک بارزانی سوپاسی کونسوڵی تورکیای کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی نوێیدا و جەختی لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کردەوە لە هەموو سێکتەرە جیاوازەکاندا.

بارودۆخی ناوچەکە و عێراق و دوایین پێشهات و ئاڵۆزییەکان تەورێکی دیکەی گفتوگۆکان بوون.