سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

ئاوات شێخ جەناب: هەماهەنگی باش لە نێوان هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەی کێشەی خاڵە سنوورییەکان هەیە

ئەمڕۆ سێشەممە (23ـی کانوونی دووەمی 2024) ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی باڵای پاسەوانی سنووری عێراق کرد.

لە دیداری نێوانیان تیشک خرایە سەر کێشەو گرفتەکانی خاڵە سنوورییەکان و رۆڵی پاسەوانی سنوور لەو ناوچانە، هەردوولا هاوڕابوون کە وەک یەک تیم کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بکەن.

وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، گوتی: هەماهەنگی باش لە نێوان هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەی کێشەی گومرگ و خاڵە سنوورییەکان هەیە.

ئاوات شێخ جەناب، باسی لەوەشکرد، سەرۆکوەزیرانی عێراق لیژنەیەکی باڵای بۆچارەسەری کێشەو گرفتەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر گومرگ و خاڵەسنوورییەکان پێکهێناوە و لێکتێگەیشتنی باش لەو بارەیەوە هاتۆتە ئاراوە.

لای خۆیەوە جێگری فەماندەی پاسەوانی سنووری عێراق سوپاسی وەزیری دارایی و دام و دەزگاکانی وەزارەتی کرد کە هاوکار و هەماهەنگن بۆ ئەوەی پێکەوە کێشەکان چارەسەر بکەن.