چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

کەشناسی رەوشی کەش و هەوای راگەیاند

بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە……..
ئەمڕۆ سێ شەممە     2024 -01-  23
كەش /  ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت هەندێ كات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو , لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان  لە دوای نیوەڕۆ بەردەوام هەور دەبێت و هەندێ كات نمە باران دەبێت بەتایبەت لە دوای نیوەڕۆ , لە سەنتەری پارێزگاكان ئەگەری نمە باران هەیە بەتایبەتی لە كاتەكانی ئێوارە,  هەروەها ئەگەری هەورە تریشقەش هەیە لە هەندێ ناوچە لەكاتی باران بارین , لە هەندێ ناوچە باران بارین زیاتر دەبێت بە تایبەت لە ( كۆیە , بارزان , ئاكرێ ,شیلادزێ , سۆران , چۆمان , چەمانكێ) . لە شەودا بەفر بارین لە سەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان دەبارێت.
خێرای با / لەسەرخۆ- مام ناوەند  ( 15 – 25  ) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەكانی گەرما /   كەمێك بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنی .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8  –  9 ) كم  دەبێت.
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی چوار شەممە   2024 -01-24
كەش / هاتنی بارستە هەوایەكی سارد كە دەبێتە هۆی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما  بە نزیكەی 
(6-8) پلە ی سیلیزی لەگەڵ زیادبوونی كاریگەری نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەڕاست , لە هەرێم بە گشتی باران دەبارێت  بەشێوەی نمە باران لە كات و ناوچەی جیا جیا  و لە هەندێ ناوچە بارانی مامناوەند دەبێت, بەفر بارین لە زۆربەی لووتكەی شاخە بەرزەكان دەبارێت  .
خێرای با / لەسەرخۆ- مام ناوەند ( 10 – 25 ) كم /ك دەبێت 
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
مەودای بینین/ / لە نێوان ( 7  –  9 ) كم  دەبێت, لەكات وشوێنی دابارین لەنێوان ( 5  –  7 ) كم  دەبێت    
پلەكانی گەرما /   نزم دەبێتەوە بە ( 6 -8) پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  15 پلەی سیلیزی
سلێمانی   : 13  پلەی سیلیزی
دهۆك      : 7   پلەی سیلیزی
كەركووك   : 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 13  پلەی سیلیزی
 زاخۆ    :   8 پلەی سیلیزی
گەرمیان  : 17 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:   1پلەی سیلیزی
سۆران  :  7 پلەی سیلیزی