وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له راگه‌یه‌ندراوێكدا، جه‌خت له دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی ده‌كاته‌وه، كه له ماوه‌یه‌كی نزیك ئه‌م پڕۆسه‌یه ده‌ستپێده‌كات.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی رایگه‌یاند، بە مەبەستی جێبەجێكردنی فەرمانێكی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی، هەردوو وەزارەتی شارەوانی و كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراون، كۆبوونەوە، بۆ ئەوەی لە ماوەیەكی زوودا بڕیارەكەی سەرۆكی حكوومەت جێبەجێ بكرێت.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی راشیگه‌یاند، ئەمڕۆ سێشەممە (14ی كانوونی یەكەم / دیسێمبه‌ر / 2021)، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و عەبدوڵڵا حاجی مه‌حموود وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان كۆبوونەوە.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئاماژه‌یپێكرد، ئامانجی دیداری نێوان وەزیری شارەوانی و كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، گفتوگۆكردن لەسەر میكانیزم و چۆنیەتی بە خێرایی جێبەجێكردنی فەرمانەكەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی زیاتر لە 11 هەزار پارچە زەوی بەسەر كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی، بوو.
پێشتر مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا 11 هەزار پارچە زەوی لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان بەسەر كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دابەش بكرێت و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ده‌شڵێت:” بڕیارەكەی دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوەوە.”