دوێنێ، ٢٢ـی كانوونی دووەمی ٢٠٢٤ دكتۆر سالار عوسمان، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی بەشی رۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، پێشوازی كرد دوزگون كاپلان سەرۆکێ گشتیی ھاک-پار ، پارتی ماف و ئازادییەكان و جیهان بایكەر جێگری سەرۆكی گشتی و محەمەد شیرین جێگری سەرۆك و شاندی یاوەری كرد.
لەكۆبوونەوەیەكدا باس لە ڕەوشی ئێستای ناوچەكە بەگشتی و هەرێمی كوردستان کرا و شاندی میوان پێزانینیان ھەبوو بۆ ھەوڵی میدیایی پارتی دیموكراتی كوردستان لەپێناو پاراستنی یەكڕیزیی كورد و گەیاندنی پەیامی كوردستانییان بۆ خزمەتكردنی دۆزی گەلی كوردستان.