به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی هه‌ولێر، ئاگاداری جوتیاران و خاوەن باخەکانی زەیتون دەکاتەوە، له چوارچێوەی گرنگیدان و هاندانی حکومەتی هەرێم بۆ زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆیی و ده ستەبەرکردنی ئاسایشی خۆراک و زیادکردنی ڕووبەری باخ، دەست دەکات به دابه‌شكردنی (13 هەزار و 700) نه‌مامی زه‌یتونی ته‌مه‌ن (2 تا 3) ساڵی به‌سه‌ر جوتیاران و خاوه‌ن باخه‌كانی زه‌یتون به‌نرخێکی گونجاو.
دەتوانن لە ئەمڕۆە سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باخداری هه‌ولێر يان نه مامگه ی باخداری خەبات بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی نهمامەکان.