یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

“باشترە لەرێگەی دەرمانەوە چارەسەری بەردی گورچیلە بكرێت”

مه‌زهه‌ر كه‌ریم – سلێمانی

د. سەرمەند خالید، پسپۆری نەخۆشیەكانی گورچیلە و میزەرۆ ئاماژە بەچارەسەری نەخۆشیەكانی گورچیلە دەدات و دەڵێت: ” گونجاوە بەدەرمان چارەسەری نەخۆشی بەردی گورچیلە بكرێت، ئەو پسپۆرەی نەخۆشیەكانی گورچیلە و میزەرۆیە و مێژووی نەخۆشی بەردی گورچیلە دەگێرێتەوە و ئاماژە بەوە دەكات بەردی گورچیلە بۆ سەردەمی فیرعەونەكانی میسر دەگەرێتەوە كە بەئامێری تیشك دۆزراوەتەوە ئەو گوتی:” ئەم بەردە تەنێكی رەقە و پێكهاتووە لەكۆبونەوەی كریستال بنچینەی مادەكە بنچینەی مادەر ماتریكس جیابۆتەوە لەمیز ئەوەیش بەهۆی جیابونەوەی چەند فاكتەرێك كەدەبێتە هۆی پێكەوەلكان و نیشتن و گەورەبونی بەردی گورچیلە بەپێی قەبارەی بەردەكە لە (4.5) ملیم زیاتر بێت بەبەرد هەژمار دەكرێت”.

د سەرمەند، گوتیشی:” جۆرەكانی بەرد لەرووی پێكهاتەوە زۆرن، بەڵام گرنگترینیان دەكرێت بەدوو جۆرەوە، یەكەمیان پێكهاتەی بەردی كالیسیۆمی (75%) كە گرنگترینیان كالیسیۆم ئۆگزالیە كالیسیۆم فۆسفەیت تێكەڵەی كالیسیۆمیە، جۆرەكەی دیكەشیان پێكهاتەی بەردی ناكلیسیۆمیە كە گرنگترینیان پۆرگ ئەسید، سترۆڤیت، سیستین، زانسین، جگە لەچەند دەرمانێك بەردی گورچیلە دروست دەكات”. ئاشكراشی كرد ئەم بەردە ئەگەری جێگیربوونی لەگشت چوێنەكانی گورچیلەو میزەرۆدا هەیە، بەڵام بەزۆری لەبەشی خوارەوەی گورچیلە‌و بۆری میز جێگیر دەبێت كەمتر لە میزەلداندا جێگیر دەبێت”.
گوتیشی:” تا ئێستا هۆكاری دروستبوونی بەردی گورچیلە بەتەواوی نەزانراوە، بەڵام چەند بیردۆزێك هەیە كەباسی ئەوە دەكات خەستبوونەوەی كانزاكانی ناو میزە دەگاتە ئاستێكی بەرزو كریستاڵ دروست دەكات”.
د سەرمەند، باسی هۆكارەكانی دروستبوونی بەردی گورچیلەی كرد كە بەهۆی كەمخواردنەوەی ئاوو شلەمەنیەكان خواردنی زیادەی پرۆتینی و زیادی خوێ و زیادی كێشی لەش و شوێنی نیشتەجێبوونی مرۆڤ لەناچەگەرمەكان كە پلەی گەرمایان بەرزە وە هەروەها ناوچە شاخاویەكان و زۆری بەرگەوتنی تیشكی خۆر هۆكاری دروستبوونی بەردی گورچیلەن”.
دەشڵێت” چەند كارێكی وەك چێشتلێنەروو نانەوا لەتەمەنی 40 بۆ 60 ساڵی هەندێك جار هیچ نیشانەیەك دەرناكەوێت بەڵام ناوبەناو ئازارو میزیان خوێنی پێوە دەبێت یان میزگیران روودەدات كە هەندێك جار رشانەوەو پلەی گەرمی لەش بەرزدەبێتەوە”.
ئاماژەی بەوەیشكرد: ” خستەرووی تەواوی نەخۆشیەكە و نیشانەكانی پشكنینی كلینكی دەوێت جگەلەوەش بەهۆی شیكاری میزو پشكنین بەئامێری سۆنەرو تیشكەوە بەردەكە دەبینرێت، هەندێك جاریش بەردەكە هێندە وردە لەرێگەی ئامێری سكانەوە دەبینرێت”.
لەبارەی چارەسەری نەخۆشیەكەشەوە ڕوونیكردەوە:”بەپێی قەبارەو شوێنی بەردەكە وتیستی نەخۆش چارەسەرەكان دەگۆرێت لەوانە چارەسەری پارێزگاری وەك ئەوەی كەسەكە ئاوو زۆر دەخواتەوە شلەمەنی زۆر دەخوات واز لە زۆرخوارنی پرۆتین دەهێنێت یان چارەسەری دەرمانی یان نەشتەرگەری هەروە شكاندنی بەرد بەئامێری تایبەت. بەڵام لەهەموویان گرنگتر بەكارهێنانی دەرمان لەهەموویان گرنگترە بەڵام لەبارەی چارەسەری دەرمانی كوردەواری زانیاری تەواو لەبەردەستدا نیە توێژینەوەی زانستی لەسەر نەكراوە رێژەی وەرگرتنی چارەسەر لەسەر ئەو دەرمانانە هێشتا دیار نیە”.