دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی له‌ باره‌گای بارزانییه‌وه‌

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی په‌یامه‌ سه‌ره‌خۆشییه‌كه‌ی باره‌گای بارزانییه‌:-

پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ خالید ئەحمەد سۆفی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێز خالید ئەحمەد سۆفی،

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان، و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و کەسایەتی ناسراو ( ئەحمەد سۆفی ) ناسراو بە ( ئەحمەد سیخۆ )ـمان پێگەیشت.

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز و خانەوادە و خزم و کەسوکار و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای گەورە داواکارین سەبر و ئارامیتان پێ ببەخشێت و ڕۆحی خوالێخۆشبوو ( ئەحمەد سیخۆ ) بخاتە ژێر ڕەحم و میهرەبانی خۆی و بە بەهەشتی بەرین شادی بکات.

إنا لله و إنا إليه راجعون

بارەگای بارزانی