گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد، 3 كه‌سیان ده‌ستگیركردووه، كه تۆمه‌تبارن به دزین و ساغكردنه‌وه‌ی 47 لاپتۆپی كۆگایه‌كی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له شاری هه‌ولێر.
هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، رۆژی هەینی رابردوو لەلایەن بەرپرسی ئەمنیی بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر ئاگادارکراونەتەوە کە “حاڵەتێکی دزیکردن لەنێو کۆگاکەیان روویداوە و دوای بەدواداچوونی پۆلیس دەرکەوتووە کە دوو کارگوزاری بارەگاکە هەستاون بە دزینی ئەو لاپتۆپانەی لەنێو کۆگاکەی نەتەوە یەکگرتووەکان.
” گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە ئاماژەدان بەوەی کە نەتەوە یەکگرتووەکان خۆیشیان نەیانزانیوە کە چۆن ئەو دزییە ئەنجام دراوە و دەشڵێت “لەڕێگەی کامێراکانی چاودێرییەوە لەلایەن تیمەکانمانەوە ئاشکرا کرا کە ئەو کارگوزارانە لەڕێگەی حاویەی زبڵەوە لاپتۆپەکانیان شاردووەتەوە و بردوویانەتە دەرەوەی بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان.”
هۆگر عه‌زیز ئاماژه‌ی به‌وه كرد، نرخی هه‌ر لاپتۆپێك 1700 دۆلار بووه و دوو كارگوزاره‌كه له بازاڕ له رێگه‌ی كه‌سێكه‌وه به 250 دۆلار ساغیانكردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و كه‌سه‌ی بۆ ساغكردنه‌وه‌ی لاپتۆپه‌كان هاوكاری ئه‌و دوو كارگوزاره‌ی كردووه، ئه‌ویش ده‌ستگیركراوه.