د. وەعدی مزووری، سەرۆکی بنکەی یاسادانانی هەرێمی کوردستان بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، ئامانجی درووستبوونی بنكه‌كه كۆكردنه‌وه و ئه‌رشیڤكردنی سه‌رجه‌م ئه‌و یاسا و بڕیارانه‌یه، كه له ساڵی 1992ـه‌وه تا ئێستا په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ریكردووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌مه‌ودوا كار به‌كاغه‌ز ناكه‌ین و هه‌موو زانیارییه‌كان له مۆبایله‌كه‌ت به‌رده‌ست ده‌بێت.
د. وەعدی مزووری، سەرۆکی بنکەی یاسادانانی هەرێمی کوردستان گوتی: دوای فه‌رمانی دامه‌زراندنی بنكه‌كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه له مانگی ئابی 2019، لیژنه‌یه‌ك بۆ درووستكردنی ئه‌و بنكه‌یه ده‌ستی به كاره‌كانی كرد، دواتر ئه‌و لیژنه‌یه نه‌خشه رێگه‌یه‌كی بۆ بنیاتنانی بنكه‌كه دانا، كه به چه‌ند قۆناغێك بنكه‌كه كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
گوتیشی: “بنكه‌كه ئه‌ركێكی زۆر گرنگی له ئه‌ستۆیه، ئه‌ویش كردكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و زانیاری و یاسایانه‌یه، كه له په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ده‌ركراون، سه‌رجه‌م ئه‌و یاسایانه‌ی له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی په‌رله‌مانی كوردستان له ساڵی 1992ـه‌وه تا ئێستا ده‌ریكرده‌وه، له‌و بنكه‌یه‌دا كۆده‌كرێته‌وه، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی ئه‌و یاسایانه‌شی له داهاتوودا ده‌رده‌كرێن و زانیارییه‌كان نوێ ده‌كرێنه‌وه.
سەرۆکی بنکەی یاسادانانی هەرێمی کوردستان ئاشكرای كرد، بنكه‌كه هه‌موو زانیارییه‌كانی به شێوازی ئه‌لیكترۆنی ده‌خاته به‌رده‌ست، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو خه‌ڵكێك به ئاسانی ده‌ستی پێبگات، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێك بۆ به رۆشنبیركردنی لایه‌نی یاسایی له كۆمه‌ڵگه‌دا، ئه‌مه بۆ قۆناغی یه‌كه‌م به‌رده‌ست ده‌بێت.
ئاشكراشی كرد، له قۆناغی دووه‌مدا هه‌موو ئه‌و بڕیار و رێنمایی و په‌یڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ریكردوون، له‌و بنه‌كه‌یه‌دا كۆده‌كرێنه‌وه و ده‌خرێنه به‌رده‌ستی هه‌موو لایه‌ك، ئه‌مه‌ش جگه له به‌رچاوڕوونی بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان، ده‌بێته كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆ توێژه‌ران، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش بۆ یاساناسان و دادگا و دادوه‌ران كاره‌كه ئاسانتر ده‌بێت، له‌هه‌مانكات بۆ په‌رله‌مانتارانیش ئاسانكارییه.
د. وەعدی مزووری روونیكرده‌وه، له‌مه‌ودوا ئه‌وی پێویستی به هه‌ر یاسایه‌ك بێت، پێویست ناكات كاغه‌ز هه‌ڵبده‌نه‌وه، به‌ڵكو له رێگه‌ی كلیككردنه‌وه له مۆبایله‌كه‌ت ده‌ستت به هه‌موو یاساكانی هه‌رێمی كوردستان راده‌گات، ئه‌وه‌ی زیاتریش ئاسانكاری كردووه، كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌مواری یاساكان ده‌بێت، له‌كاتێكدا یاسامان هه‌یه، تا ئێستا 7 جار هه‌مواركراوه‌ته‌وه، هه‌رجارێكیش هه‌موار كرابێته‌وه، ته‌نیا گۆڕانكارییه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی بنكه‌كه‌مان نوێیه و له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش یه‌كه‌م جاره شتێكی ئه‌وها بكرێت.