رۆژنامەی ھەولێر

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بەمەبەستی سەرکۆنەکردنی تاوانی هێرش کردنە سەر هەولێری پایتەخت لەلایەن سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران وە بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆحی پاکی شەهیدانی ئەو تاوانە و بریندارەکانی ، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی ١ی ٢٠٢٤ ، لە گشت ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی وەزارەتی پەروەردە ، خولەکێک ڕاوەستان لەگەڵ سرودی ئەی ڕەقیب بەر لە دەستپێکردنی وانەی یەکەم ئەنجام بدرێت. بەڕێوەبەری ناوەندەکانی خوێندن گوتارێک پێشکەش بکەن لەبارەی ئەو ستەم و تاوانە کە هیچ بیانوویەکی نەبوە و نییە، هەروەها جەخت لە گەیاندنی پەیامی خۆراگریی و ئیرادە بەرزی کوردستانیان و ئاشتیخوازی بکەنەوە.

وەزارەتی پەروەردە
٢٠ی ١ی ٢٠٢٤