سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەر سێ سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا و کۆریای باشوور و لوبنان کۆبووەوە.
ئهمڕۆ چوارشەممە، 17-01-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ههرێمى كوردستان، لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی داڤۆس، لەگەڵ هەر یەک لە مارک ڕووتە، سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا؛ هان دوک سوو، سەرۆکوەزیرانی کۆریای باشوور و نەجیب میقاتی سەرۆکوەزیرانی لوبنان کۆبووەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لهو دیدارانەدا برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە تاوتوێ کرا.
هەر ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسرور بارزانی، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، لە داڤۆس، لهگەڵ کاتالین نۆڤاک، سهرۆكى ههنگاريا کۆبووەوە. له كۆبوونهوهکەدا دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە تاوتوێ کرا.
هاوکات بەهۆی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران هەڵوەشاندەوە.