مەسرور بارزانی، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، لە داڤۆس، لهگەڵ کاتالین نۆڤاک، سهرۆكى ههنگاريا کۆبووەوە. له كۆبوونهوهکەدا دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە تاوتوێ کرا.
سەرۆکی هەنگاریا، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیى خۆی بۆ گیان لەدەستدانی خەڵکی سڤیل لە هێرشەکەی سەر هەولێر دەربڕی و پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی هاوخەمی و پشتیوانیی سەرۆکی هەنگاریای کرد و جەختی کردەوە، کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە فاکتەرێکی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە دەبێت.