به‌پێی ئاماره‌كان بڕی پێویست بۆ دابه‌شكردنی به‌رمیلێك نه‌وت به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا دوو سه‌د و شه‌ست و پێنج ملیۆن لیتره و تا ئێستا دوو سه‌د و نۆزده ملیۆن لیتر نه‌وت دابه‌شكراوه و پرۆسه‌كه له‌ناو شاره‌كاندا به‌رده‌وامه، له ناوچهشاخاوییهكانیش به‌رمیلی دووه‌م به شه‌ست هه‌زار دینار دابه‌ش ده‌كرێت.
دابه‌شكردنی به‌شه نه‌وتی كۆی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان خه‌ریكه ته‌واو ده‌بێت، كه له‌و باره‌وه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌نێت: تا ئێستا دوو سه‌د و نۆزده ملیۆن لیتر نه‌وتیان به‌سه‌ر هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش كردووه، كه نه‌وه‌د و سێ ملیۆن لیتر له پارێزگای هه‌ولێر و هه‌شتا ملیۆن له پارێزگای سلێمانی و چل و شه‌ش ملیۆن لیتر نه‌وتیش له پارێزگای دهۆك دابه‌شكردووه.
له هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی ملیۆنێك و دوو سه‌د و هه‌شتا و پێنج هه‌زار خێزان هه‌ن، بڕی پێویست بۆ دابه‌شكردنی به‌رمیلێك نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هه‌موو خێزانێكی هه‌رێمی كوردستان، زیادتر له دوو سه‌د و شه‌ست و پێنج ملیۆن لیتر نه‌وته.
به‌و پێیه زیادتر له ٨٥%ی خێزانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مساڵ به‌رمیلێك نه‌وتیان وه‌رگرتووه و لێی سوودمه‌ند بوون و دابه‌شكردنیش به‌رده‌وامه.
جیا له دابه‌شكردنی ئه‌و به‌رمیله نه‌وته به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا، له ناوچه شاخاوییه‌كان دووەم به‌رمیلی نەوت به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا دابه‌ش ده‌كرێت.
بڕیاره ئه‌مڕۆ له ناووچهشاخاوییهكانی سنووری پارێزگای سلێمانی، ده‌ست به دابه‌شكردنی دووەم به‌رمیلی نه‌وت بكرێت، كه ئه‌و نه‌وته له حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ وه‌رگیراوه و كه‌متر له شه‌ست و پێنج هه‌زار دینار له هاووڵاتیان وه‌رده‌گیرێت.
دوای داواكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ بۆ ناردنی به‌شه نه‌وتی ساڵانه‌ی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان، ٢٠ ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠٢٣، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا بڕێك نه‌وتی سپی بۆ دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوشدا له قه‌زای چۆمان بۆ جاری دووه‌م نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا دابه‌شكرا و بۆ هه‌ر خێزانێك بڕی سه‌د لتر نه‌وت به سی و یه‌ك هه‌زار دینار دابه‌شكرا، پێدانی سه‌د لتر نه‌وتی سپی له چۆمان بۆ ئه‌وه‌یه تا زۆرترین خێزان له‌و بڕه نه‌وته‌ی له حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵه‌وه هاتووه سوودمه‌ند بێت.
له ٢٠ تشرینی یه‌كه‌می پار، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ده‌ستی به دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی كردووه به‌سه‌ر دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان له ناوچه شاخاویی و ده‌وروبه‌ر و سه‌نته‌ری شاره‌كان، كه تا ئێستا دوو سه‌د و نۆزده ملیۆن لیتر نه‌وتی سپی له‌سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ر ماڵان‌دا دابه‌شكراوه و پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنه‌كه له‌ناو شاره‌كان هه‌ر به‌رده‌وامه.
ساڵانه له وه‌رزی زستاندا نرخی نه‌وتی سپی له بازاڕه‌كاندا گه‌لێك به‌رز ده‌بنه‌وه، به‌جۆرێك نرخی ته‌نیا به‌رمیلێك بۆ سه‌رووی دوو سه‌د هه‌زار دیناری عێراقی به‌رز ده‌بێته‌وه، كه دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاووڵاتیان دا، كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر نرخ له بازاڕه‌كاندا ده‌بێت و نرخه‌كه‌ی داده‌به‌زێنێت و تا ڕاده‌یه‌ك له بازاڕه‌كاندا جێگیری ده‌كات.