خەنە: ژنان بەكاریدەهێنن و پیاوان رقیان لیدەبێتەوە

ئەو پیاوانەی ژنەكانیان لەماڵەوە خەنە بەكاردەهێنن بێزار دەبن و ئاماژە بەوە دەدەن كاتێك ژنەكانیان خەنە بەكاردەهێنن رقیان لێیان دەبێتەوە لەكاتی بەكارهێنانیدا قێزی لێبدەكەنەوە،خەنە ساڵانێكی زۆرە هۆكاری خۆڕازانەوە و و ڤژ بۆیەكردنی ئافرەتانە لە دێرزەمانەوە ژنان بەكاریدەهێنن لەگەڵ ئەوەشدا چەندین تایبەتمەندیی هەیە كە تاڵەكانی قز بەهێز دەكات رێگە لە هەڵوەرین دەگرێت و رووتانەوە ڕادەگرێت و تالەكانی قژەكە بەهێز دەكات، بەوهۆیەوە زۆرێك لەو كچانەشی ژیانی هاوسەرگیریان پێكنەهێناوە خەنە دەگرنە سەریان .جگە لەوەی هۆكارێكە بۆ نەمانی سەر ئێشە بەڵام پیاوان زۆر حەزناكەن ژنەكانیان بەكاریبهێنن بەتایبەت لەماڵەوە.

(شیلان عەباس) ژنێكی تەمەن 35 ساڵ خانمی ماڵەوەیە ئەوە دەگێرێتەوە مێردەكەی رازی نابێت لەماڵەوە خەنە بەكاربهێنێت و گوتی” زۆر رقی لەخەنە دەبێتەوە گەر بۆنی خەنە بكات نانی دەستیشم ناخوات. لەپێشوودا جارێك خەنەم بەكاردەهێنا هاوسەرەكەم هەتا یەك مانگ نانی دەستی نەخواردم و لەماڵەوەش نانی نەدەخوارد”.
(ژینە ئەحمەد ) تەمەنی 30 ساڵە پیشەی مامۆستایە و باس لەوە دەكات كه خەنە سوودێكی زۆری هەیە رێگە لە هەلوەرینی ڤژ رووتانەوە دەگرێت لەهەمانكاتدا بەهێزی دەكات جگە لەوەش رەنگێكی جوان بە قژەكە دەدات “بەڵام هاوسەرەكەم رێگەم پێنادات چونكە دەلێت، پێی تێكدەچم بۆیە ناچارم بۆ جوانكردنی قزم مێشكردن و بۆیاخ بەكاربهێنم كە زیانی زۆری گەیاندووە”.
ئەمەش هەر پیشەی ژنان نیە كچانیش خەنە بەكاردەهێنن تا رەنگی قژیان جوان بكەن. (ڤیان سەردار)تەمەنی 18 ساڵە ماوەی شەش مانگ دەبێت خەنە بەكاردەهێنێت دەڵێ” بۆیاخ بەكارناهێنم خەنە زیانی كەمترە بۆقژم بەڵام دەترسم شووبكەم و مێردەكەم نەیەڵێت بەكاری بهێنم”.
(شەهێن عەبدوڵا) خاوەنی ئارایشتگای ئایناز لەسلێمانی ئاماژە بەوە دەكات ئەوان بەهیچ جۆرێك خەنە بەكارناهێنن و دەڵێت” ئەو كارە بۆ خۆیان و ژنان وكچان ناكەن چونكە زۆرینەی خانمان بەخۆشمەوە مێردەكەكانیان رازی نیە چونكە بۆنەكە خۆش نیە هەرچەندە خەنە سوودی زۆرە رەنگی قژەكە دەدرەوشێنێتەوە و تالەكانی لە لەناوچوون دەپارێزێت”.
(بێستوون ئەیوب) خاوەنی ژن و ماڵ و منداڵە دەڵێت” هەركات ژنەكەم خەنە بەكاربهێنێت دەبێتە دەمە بۆڵەمان، زۆربەی كات پیدەڵێم بۆیە بەكاربهێنە، هەندێك جاریش لەسەر بەكارهێنانی خەنە دەبێتە شەرو دەمەبۆلەمان، دەبێت من لەماڵ نەبم یان لەماڵی باوكی بەكاریدەهێنێت چونكە بەبۆنەكەی بێزار دەبم”.