سنوور

بوار نووره‌دین

سنوورەکان ئەوەندە دوورودرێژن،
پەرژینەکان ھێندە تووڕەوتەنگاون،
دیوارەکان ئەوەندە ڕەقوتەقن،
پاسەوانەکان ھێندە دڕ و دڕدۆنگن،
شەپۆلەکان ئەوەندە ساردوسڕن…
دەترسم لەوەی باسێکیان بکەم،
یان پیشانی کەسێکیان بدەم.
ناتوانم بە تۆیشیان بڵێم!
یان بۆ کەسێکی تریان بگێڕمەوە.
ناوێرم سەرەتاتکێیەکیش بکەم،
تەنانەت ناتوانم لەسەر نەخشەی شیعرەکانیشدا،
جێیان بکەمەوە…
تەنھا لەبەر تارمایی ئەوینێکی ھەتیودا، دەیخوێنمەوە،
جارجاریش دەیکەمە لایلایە و
لە بەرگوێی گەڵاکانی پاییزدا، دەیڵێمەوە.

ھەواڵی زیاتر