مەنووسە، بنووسە!

ئامانج شاكەلی

مەنووسە چێژ لە کردنی ئەم کارە دەبینم. بنووسە چێژ لەم کارە دەبەم.
مەنووسە زیرەکی دەستکرد. بنووسە ژیریی دەستکرد
مەنووسە ژووری هەواڵمان پێشکەشکردن. بنووسە ژووری هەواڵمان پێشکەشتان کرد. هەرچەند ژووری هەواڵ، بۆ دەنگوباس نەگونجاوە.
مەنووسە ئاماژە بەوەشدەکات، بنیاتبنرێت، پێشنیازدەکات، ئینفلوێنسەرێکی ئوردونیە، ئینتەرتەیمێنت. بنووسە ئاماژە بەوەش دەکات. بنیاد بنرێت، پێشنیاز دەکات، کاریگەرێکی ئوردوونییە، سەرگەرمی یان کات بەسەربردن.
مەنووسە هۆڵی حەیوانات. بنووسە ئاغەڵ، تەویلە، هۆڵی ماڵات.
مەنووسە سەقفی خانوویەک داڕوخا. بنووسە بنمیچی خانوویەک داڕووخا.
مەنووسە رەشنووسی بودجەی گشتی عێراق. بنووسە ڕەشنووسی بودجەی گشتیی عێراق.
مەنووسە داواکاری سەرەکی شاندی هەرێم. بنووسە داواکاریی سەرەکیی شاندی هەرێم.
مەنووسە ئیلغا دەکاتەوە. بنووسە هەڵدەوەشێنێتەوە.
مەنووسە دەستپێلەکارکێشانەوەی بۆ کرا. بنووسە لە کارەکەی لادرا.
مەنووسە بۆردومانکرد، دەستگیرکرا، نادەستوری. بنووسە بۆردوومان کرد، دەستگیر کرا، نادەستووری.
مەنووسە زۆرترین سودەمەند. بنووسە گەورەترین سوودمەند.
مەنووسە موچەخۆران موچەیان وەرنەگرتوە. بنووسە مووچەخۆران مووچەیان وەرنەگرتووە.
مەنووسە دیارنیە، میلەت، هەموار. بنووسە دیار نییە، میللەت، هەمووار.
مەنووسە لە ڕێگەی تانکەر نەوت دەفرۆشێت. بنووسە بە تانکەر نەوت دەفرۆشێت.
مەنووسە هاوڕابون. بنووسە هاوڕابوون.
مەنووسە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان. بنووسە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان.

ھەواڵی زیاتر