ڕەوەندی کوردستانی و فیدراسێۆنی ڕێکخراوەکان لەهۆڵەندا لەژێرچەتری کۆنفدراسێۆن ڕێکدەخرێتەوە

عەبدولقەهار هەولێری

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە دیاسپۆرا دوای بانگهێشت کردنی رەوەندنی کوردستانی لەهۆڵەندا و بەشێک لەڕێکخراو و کۆمەڵەکانی هەرچوارپارچە لەشاری ئارنهێم بەبەشداری بەڕێزان ئیسماعیل کەمال سەرۆکی کۆنفدراسێۆن و هەورامان عەلی تۆفیق جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆن و کۆڤان ئامێدی بەرپرسی ڕێکخستنی کۆنفدراسێۆن و قارەمان عوسمان لێپرسراوی مەکتەبی بەڕێز شیفا بارزانی لە بارەگای بارزانی و ئامادەبونی ڕێکخراوی چەپک بۆگەشەپێدانی مرۆیی وەک ئەندامی کۆنفدراسێۆن لەگەڵ نوێنەری پارت و لایەنەسیاسیەکان.

دوای مناقەشەیەکی دۆستانەی چەند کاتژمێری بریاردا ناوەندی ڕەوەندی هۆڵەندا ڕیکبخرێتەوە پاشان لەپرۆسەیەکی ئازادی دیموکراسی دا دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ ئەندامبونی ناوەندی هۆڵەندا کۆمیتەی بەڕێوەبردن کرایەوە ئەوەبوو لەبەر زۆری کاندیدەکان دەنگدان کرایە نهێنی و دەرئەنجام ٧ حەوت چالاکوانی سڤیلی کوردی لەپارچەکانی کوردستان هەڵبژێردران کە بریتیبوو لە ٤ئافرەت و ٣پیاو بەزۆرینەی دەنگ، کار دەکرێت بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی نزیکدا فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە هۆلەندا دابمەزرێت بەبەشداری تەواوی ڕیکخراوەکان و هەریەکەو لای خۆیەوە دەبیتەئەندامی فدراسێۆن لەسەرداواکاری خۆیان تا دواتر هۆڵەندا ببێتەهێزیکی یەکگرتوو .
ڕۆژی دواتر لەشاری ئەمیسترفیڵ تیمی ناوبراوی کۆنفدراسێۆن لەسەرداواکاری ڕێکخراوی پرد بەسەرپەرشتی ئاڵا عبدولفتاح، لەکەڵ حەوت ڕیکخراو بەتایبەت گفتوکۆکرا و لەکۆتایبدا
ڕێکخراوی چەپکCOHD دیاریەکی پێشکەشی سەرۆکی کۆنفدراسێۆنی ڕەوەندی کوردستانی کرد لە دیاسپۆرا کە لەسویدەوە سەردانی هۆڵەندای کردبوو بۆمەبەستی یەکڕیزی کاری ڕێکخراوەیی .

ھەواڵی زیاتر