نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له كۆنگره‌يه‌كى ڕۆژنامهوانييدا له به‌غدا، ده‌رباره‌ى سه‌ردانى دوو ڕۆژه و ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانى عێراق، قسه‌ى بۆ ڕۆژنامه‌نووسان كرد و وه‌ڵامى پرسيارهكانيانى دايه‌وه.
به‌ڕێزيان سه‌ره‌تا گوتى:
“هاتنی ئێمه بۆ به‌غدا به پله‌ی یه‌ك به‌شداری بوو له ڕۆژی شه‌هیدی عێراقيدا، له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا به‌شدار بووین و دواتر له دوێنێوه تا ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵێك دیدار و گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانی عێراق، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران، له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق ئه‌نجامداوه. بێگومان ئه‌م دیدارانه ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی ئاسایی وه‌ربگیرێن، چونكه ماده‌م ئێمه له‌م جوگرافیایه ده‌ژین و له‌م وڵاته ده‌ژین، زۆر ئاساییيه سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ين و هه‌وڵ بديهن ئه‌و كێشانه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆیان له‌باریه‌وه بكه‌ین و هه‌وڵ بده‌ين چاره‌سه‌ريان بۆ بدۆزينه‌وه.
له‌م دیدارانه‌ی كه كراوه، زیاتر دوو بابه‌تی سه‌ره‌كیمان گفتوگۆ كردووه، یه‌كه‌میان پرسی قووتی خه‌ڵكی كوردستان كه به بۆچوونی ئێمه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو پابه‌ندييه‌كانى خۆی به‌رامبه‌ر به به‌غدا جێبه‌جێ كردووه و ئێستا پێویسته ده‌رباره‌ى بابه‌تی مووچه چۆن هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌موو پارێزگاكانی عێراق ده‌كرێت، ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانيش به‌و شێوه‌یه بێت. ناكرێت مووچه بكرێته بابه‌تێكی سیاسی، یان كارتێكى فشار له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان. بێگومان جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران تێگه‌یشتنێكی یه‌كجار باشی هه‌بووه بۆ ئه‌م پرسه و دڵنیام له‌وه‌ی هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت. هه‌روه‌ك ده‌زانن هه‌ر ئه‌مڕۆش بڕیارێكى له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داوه، به سوپاسه‌وه بۆ جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران كه ئه‌مه هه‌ر له ئه‌جێندای كۆبوونه‌وه‌شدا نه‌بووه، به‌ڵام زۆر به په‌رۆشه‌وه جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه ده‌بێت ئه‌مه بخرێته ناو ئه‌جێندای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه. به دیدی ئێمه ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مڕۆ سه‌ره‌تایه‌كی باشه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
بابه‌تی دیكه پرسی ئه‌منییه كه ئێمه پێمانوایه ناردنی ئه‌م درۆنانه بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و ئاسایشی عێراقیش تێكده‌ده‌ن، چونكه هه‌موو پێكه‌وه به‌ستراوه و ناكرێت له یه‌كتری جیا بكرێنه‌وه. ئه‌مه بابه‌تێكی سه‌ره‌كی بوو كه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كانیش ئه‌م باسه‌مان كرد. بێگومان ئه‌مه گفتوگۆی زیاتری ده‌وێت، به‌ڵام ئێمه هیوادارین ئه‌م بابه‌ته‌ش چاره‌سه‌ر بكرێت.
لێره‌دا جێی خۆیه‌تی جارێكی دیكه سوپاسی خۆڕاگريی خه‌ڵكی هه‌رێم و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین. سوپاسیان بكه‌ین كه به ڕاستی له هه‌موو كوردستانه‌وه زۆر خۆڕاگر بوون و زۆر بهرگهيان گرتووه. هیوادارین ئه‌مساڵ بابه‌تى مووچه جارێكی دیكه نه‌بێته بابه‌تی میدیایی و له ڕاگه‌یاندن باس بكرێت. بابه‌تێك بێت كه به شێوه‌یه‌كی ئاسایی و نۆرمال وه‌ك هه‌موو مووچه‌خۆرانی دیكه له عێراق، مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانیش دابین بكرێت.”
دواتر له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به واده‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و گفتوگۆكانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدرالى له‌مباره‌يه‌وه، سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی گوتی:
“به سوپاسه‌وه شاندی هه‌رێمی كوردستان، شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر به جددی كاریان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كردووه، پرسه‌كه ئه‌وه نییه كه ته‌نیا به‌نده، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و شاندانه‌ی كه له هه‌ولێره‌وه هاتوون بۆ به‌غدا به شێوه‌یه‌كی زۆر ڕێك‌وپێك كاریان له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیایه كردووه و به ته‌واوه‌تی هه‌موو هه‌وڵی ئێمه ئه‌وه‌یه ئه‌م پرسه له ڕێشه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت و نه‌بێته بابه‌تێكی میدیایی، مووچه هات، مووچه گه‌یشت، مووچه وایلێهات. ئێستا به هیوای ئه‌وه‌ین ئه‌مساڵ بتوانین ئه‌م بابه‌ته به شێوه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر بكه‌ین كه په‌نا به‌خوا نه‌بێته بابه‌تی میدیایی”.
سه‌باره‌ت به پرسی هه‌مواری یاسای بودجه و چاره‌سه‌ركردنی شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان تیایدا، به‌ڕێزیان ڕایگه‌یاند:
“بێگومان ته‌نیا بۆ دابینكردنی مووچه له هه‌رێمی كوردستان زیاتر له ده‌ورى هه‌شتسه‌د و حه‌فتا و پێنج ملیار دینار پێویسته، ئه‌مه ته‌نیا بۆ مووچه، ئه‌مه بابه‌تێكه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر به شێوه‌یه‌كی شه‌فافانه هه‌ڵسوكه‌وتی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كردووه و هه‌موو داتاكانی داوه‌ته به‌غدا. ئێستا نۆره‌ی ئه‌وه‌یه كه پابه‌ندى له به‌غداوه بكرێت و مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان دابین بكرێت”.
له وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌دا ده‌رباره‌ى په‌يوه‌نديى بڕیاره‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به ناردنی شه‌شسه‌د و پازده ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌ردانى جهنابيان بۆ به‌غدا، سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان، ئاشكرای كرد:
“به سوپاسه‌وه، دوێنی جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران باسی ئه‌وه‌ی كرد كه ئه‌م بابه‌ته ده‌خرێته كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه ته‌نیا ئه‌وه نییه كه هه‌وڵی من بێت، پێش منیش حكوومه‌تی هه‌رێم شاندی ناردووه‌ته به‌غدا، به به‌رده‌وامی له‌سه‌ر هێڵ بوون له‌گه‌ڵ به‌غدا و هه‌وڵێكی زۆریان داوه، هه‌موو لایه‌كمان هه‌وڵمان داوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كێشه‌یه په‌نا به‌خوا له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێت”.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی تا چه‌ند له كۆبوونه‌وه‌كانیدا له به‌غدا باس له چۆنیه‌تيی ڕێگریكردن له هێرشى درۆنى بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و گارانتيی ئه‌و بابه‌ته كراوه، به‌ڕێزیان ڕایگه‌یاند:
“ئه‌و درۆنانه‌ی كه بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نێردرێن، ئه‌وه پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی عێراقه، كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و بۆچوونی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیشه وه‌ك فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان. هه‌ڵوێستی ئێمه ئاشكرایه، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین ئه‌م كێشانه چاره‌سه‌ر بكرێن و دووباره نه‌بنه‌وه، وه‌ك گارانتیش، من هیچ گارانتییهكم وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵام هه‌ڵوێستی خۆمان وه‌ك هه‌رێمی كوردستان زۆر به ڕوونی له قسه‌كانم، له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان‌م باس كردووه. جارێكی دیكه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌مان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و ئه‌وانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی یاسا ئه‌م كارانه ده‌كه‌ن، یه‌كه‌م شت سه‌روه‌ریی عێراق پێشێل ده‌كرێت، چونكه چ جیاوازییه‌ك هه‌یه؟! بۆ نموونه جیاوازيی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چییه؟ هه‌ولێریش شارێكی عێراقییه و سه‌روه‌ریی به‌غدا و سه‌روه‌ریی هه‌ولێر یه‌ك سه‌روه‌رین كه سه‌روه‌ریی عێراقه. پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی عێراق له‌لایه‌ن هه‌ندێك گرووپی چه‌كداره‌وه، پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی هه‌موو عێراقه نه‌ك ته‌نیا هه‌رێمی كوردستان. ده‌بێت ئه‌مه بوه‌ستێت و ناكرێت ئه‌مه به‌رده‌وام بێت. تێگه‌یشتنێكی باش هه‌یه بۆ ئه‌م پرسه. ده‌توانم بڵێم تێگه‌یشتنی باش هه‌یه و به هیواین په‌نا به‌خوا ئه‌مه چاره‌سه‌ر بكرێت”.
هه‌ر سه‌باره‌ت به بودجه و دیاریكردنی واده‌یه‌ك و چۆنیه‌تیی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه و كۆبوونه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانكراوی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی گوتی:
“هه‌موو هه‌وڵێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه یاسای بودجه به شێوه‌یه‌ك دابڕێژرێ كه ده‌سته‌به‌ری مافی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بكات. له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردن، زۆر به‌داخه‌وه هه‌ڵبژاردنه‌كان زۆر دواكه‌وتن و زیاتر دواكه‌وتنی هه‌ڵبژاردن بابه‌تی شه‌رعییه‌تی داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه. داوامان كردووه شاندی كۆمسیۆنی باڵا سه‌ردانی هه‌ولێر بكات و سبه‌ی و دووسبه‌ی له‌گه‌ڵ هاوكارانم كۆده‌بنه‌وه له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و قسه له‌سه‌ر واده‌یه‌ك ده‌كه‌ین كه دڵنیا بین له‌و واده‌یه‌دا هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت. زۆر به‌داخه‌وه كه له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ڕۆژی هه‌ڵبژاردن دیاری ده‌كه‌م و له‌به‌ر زۆر هۆكار ناكرێت. هیوادارم ئه‌مه كۆتا جار بێت”.
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه ته‌مه‌نی كۆمسیۆن كێشه بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن دروست ناكات، به‌رێزیان ڕایگه‌یاند “ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین پێش ئه‌وه هه‌ڵبژاردن بكرێت”.
هه‌ر سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌ی مووچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا، له وه‌ڵامى پرسيارێكى ديكه‌دا ئاشكرای كرد:
“هیوادارین و ئه‌وه‌ی بینیم له جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران له به‌غدا، هه‌موو لایه‌نێك ده‌یه‌وێ ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ببێت و هه‌موو هه‌وڵێكی ئێمه‌ش ئه‌وه‌یه كه ئه‌م كێشه‌یه به‌پێی یاسا چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزرێته‌وه”.
هه‌ر سه‌باره‌ت به بڕياره‌كه‌ى حكوومه‌تی عێراق به ناردنى پاره بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێت، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى پێشبینيی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی گوتی:
“پرسی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانیش یه‌كێك له بابهتهكان بوو كه ئێمه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری نه‌وت گفتوگۆمان كرد و به‌هیوای ئه‌وه‌ین ئه‌م پرسه‌ش له ماوه‌یه‌كی كورتدا چاره‌سه‌ر بكرێت، ناتوانم بڵێم كه‌ی، به‌ڵام پێموایه له‌سه‌ر ڕێگه‌یه‌كی دروستین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كێشه‌یه‌ش په‌نا به‌خوا چاره‌سه‌ر بكرێت. هه‌روه‌ك باسم كرد مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان مافی خۆیانه كه ده‌بێت مووچه وه‌رگرن و هیوادارین ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ كۆتاییهێنان به‌و كێشه‌یه”.
دواتر له وه‌ڵامى پرسیارێكدا ده‌رباره‌ی هه‌نگاوه‌كانی دياريكردنى پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك، به‌ڕێزیان ئاشكرای كرد:
“دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نرێت و دوای ئه‌وه‌ی تانه‌لێدان ته‌واو ده‌بێت، بێگومان ده‌كه‌وینه گفتوگۆكردن. له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه با وا قسه بكه‌م وه‌ك پارتی، ئێمه له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌م باسه گفتوگۆ ده‌كه‌ین. په‌نا به‌خوا هه‌وڵ ده‌ده‌ین چ له مووسڵ و چ له كه‌ركووك، بگه‌ینه لێكگه‌یشتنێك كه له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستاندا بێت. زۆر سوپاس”.