له به‌رده‌واميى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ به‌غدا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2024/1/14 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌بدولساده ئه‌لفرێجى، ئه‌ميندارى هاوپه‌يمانيى نه‌هجى عێراقى، له‌باره‌ى دۆخى سياسيى و ئه‌منيى عێراقه‌وه، گفتوگۆيان كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له پاراستنى سهقامگيريى سياسى و ئه‌منيى عێراق كرده‌وه و هاوڕا بوون كه تێكدانى دۆخى ئه‌منى و به‌ئامانجگرتنى هه‌رێمى كوردستان به هێرشى درۆنى، هيچ ئه‌نجامێكى ئه‌رێنى بۆ عێراق لێناكه‌وێته‌وه.
ده‌رباره‌ى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غداش، پشتگيرييان بۆ گفتوگۆى هه‌ردوولا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و ناردنى شايسته دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، دووپات كرده‌وه.