بەهۆی بارانبارین لە رێگای گۆمەسپان – رانیە ئاستەنگی هاتووچۆ دروست دەبێت

بەهۆی بارانبارین و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو، لە رێگای گۆمەسپان – رانیە، ئاستەنگی هاتووچۆ دروست دەبێت و هاووڵاتییان ئاگادار دەکرێنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پڕۆژی بەنداوی گۆمەسپان، لە راگەیەندراوێکدا هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، “بەهۆی نالەباری کەشوهەوای ئەم چەند رۆژە و بارینی بارانێکی زۆر لەو ناوچەیە، پێشبینی دەکرێت بۆ ماوەیەکی کاتی ئاستەنگی هاتووچۆ دروست ببێت، لەسەر رێگای نێوان (گۆمەسپان -رانیە) بۆیە تا دەکرێت دووربن لە بەکارهێنانی ئەو رێگایە”.

چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، تا 48 کاتژمێری داهاتوو کاریگەرییەکانی ئەم شەپۆلە لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.

ھەواڵی زیاتر