شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

جموجۆڵی بازرگانی و گه‌شتیاری نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران به‌رده‌وامه‌

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 12ی1ی2024، راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران بڵاویكرده‌وه‌، به‌فرێكی زۆر له‌ شاره‌دێی حاجی ئۆمه‌ران باریووه‌، جموجۆڵی بازرگانی و گه‌شتیاری نێوان هه‌رێمی كوردستان و ده‌روازه‌ی ته‌مه‌رچینی ئێران به‌رده‌وامه‌.

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 12ی1ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان به‌ گشتی هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، باران بارین له‌ هه‌ندێ كات له‌ سه‌رناوچه‌ جیاجیاكان به‌ شێوه‌یه‌كی نمه‌ باران و بارانی مام ناوه‌ندی ده‌بێت، له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌ سنوورییه‌كان و به‌رزه‌كان به‌فر بارین و بارانی مام ناوه‌ند ده‌بارێت.

وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، سبه‌ی شه‌ممه‌ 13ی1ی2024، به‌درێژای  كاته‌كان ئاسمانی هه‌رێم باراناوی ده‌بێت و هه‌ندێك كات ده‌گۆڕێت بۆ لێزمه‌ باران، له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان به‌فربارین ده‌بێت