درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر خرایە خوارەوە

دژەتیرۆری كوردستان، ئاشكرای دەكات كە ئێوارەی ئەمڕۆ درۆنێكی بۆمڕێژكراو لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر خراوەتە خوارەوە.

ئاماژەی بە ئەوە داوە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی کانوونی دووەمی 2024، کاتژمێر 18:50، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە لە لایەن میلیشیا لەیاسادەرچووەکانەوە ئاراستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرابوو، تێکشکێندراو خرایە خوارەوە.

ھەواڵی زیاتر