بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز له‌ ئه‌فغانستان ڕووی دا

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز له‌ باكوری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان ڕووی دا و به‌هۆی به‌هێزی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ دانیشتووانی كابوولی پایته‌خت تا ئیسلام ئاباد هه‌ستیان پێ كرد.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ 6.4 پله‌ی رێخته‌ر بووه‌ و له‌ ناوه‌ندی شاری گورم له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی‌ ویلایه‌تی به‌دخشان ڕوویداوه‌.

بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ كاتژمێر 2ی دوای نیوه‌ڕۆ روویداوه‌ و هاووڵاتییانی كابوولی پایته‌خت هه‌ستان پێ كردووه‌ كه‌ 300 كیلۆمه‌تر له‌ چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ دوورن.

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری بوونی زیانی گیانی و ماددی، تا ئێستا حكوومه‌تی ئه‌فغانستان هیچ زانیارییه‌كی له‌مباره‌یه‌وه‌ بڵاو نه‌كردۆته‌وه‌‌.

ھەواڵی زیاتر