ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر به یاوه‌ریی مه‌سعود كاڕه‌ش جێگری پارێزگار و عه‌بدولواحید ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێرو ژیار جه‌لال به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ژینگه پارێزی هه‌ولێر”پرۆسه‌ی نۆژەنکردنەوەی گۆڕستانی گەورەی شاری هەولێر”یان به‌سه‌ر كرده‌وه.
له ڕوانگه‌ی گرنگیی ئەو گۆڕستانە كه به‌شێكه له مێژووی دێرینی ئه‌م شاره زیندووه، پارێزگاری هەولێر لەسەر ئەرکی پارێزگای هەولێر بڕیار له‌سه‌ر نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی گۆڕستانه‌كه درا و پرۆژەكهش وێڕای زیادكردنی ڕێژه‌ی سه‌وزایی و چاندنی نه‌مامی تایبه‌ت له شوورا و ده‌وری گۆڕستانه‌كه، هاوكات نۆژهنكردنهوهیهكی گشتی و بۆیاغ کردنی دیواری پێشەوەی گۆڕستانەکە و دروستکردنی باخچەیەک لەناو گۆڕستانەکە بە ڕووبەری شەش سەد و پەنجا مەتر لەگەڵ بێهارتۆنکردنی ڕێڕەوەکانی ناو گۆڕستانەکە و ڕێڕەوی هاتوچۆی هاوڵاتییان لەگەڵ خاوێنکردنەوەی تەواوی گۆڕستانەکە له خۆ ده‌گرێ .
پارێزگاری هه‌ولێر رێنماییه‌كانی خۆی خسته ڕوو دووپاتیكرده‌وه كه ئه‌و كاره پێویستی به ورده‌كاریه چونكه گۆڕستانەکە به‌شێكی گرنگه له یادگه‌ی ئازیزانی دانیشتووانی هه‌ولێر.
شایه‌نی ئاماژه بۆ كردنه گۆڕستانه‌كانی شاری هه‌ولێر به‌شێكن له شوێنه‌واری مێژوویی ئه‌م شاره هه‌موو ئه‌وانه‌ش به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر شارستانیه‌تی دێرینی ڕابردووی ئه‌و شاره .