ئهمڕۆ سێشەممە 1/9 مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له جەنەراڵ جۆوڵ ڤاوڵ، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و شاندێکی یاوەری کرد.
له کۆبوونەوەکەدا کە مارک سترۆ، کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی دوایین پەرەسەندن و پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و سوریا ئاڵوگۆڕ کرا.
پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان، بابەتی سەرەکی کۆبوونەوە بوو. هەردوولا جەختییان لە گرنگیی بەردەوامبوونی هێزەکانی هاوپەیمانان لە ئەرکەکانی خۆیان کردەوە لەپێناو هاوکاریکردنی سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆر و دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری.
پشتیوانیکردنی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و خێراکردنی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە ، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.