ئابڵوقەی دارایی قورەیش لە سەر یاران و بەغدا لە سەر کورد

عومەر چنگیانی

زۆر بەداخەوە هەڵوێستی بەردەوام و ئێستای حکوومەتی عێراق لەبەرانبەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ناچاری کردم کە سەر لەنوێ ئەوەی بەر لە زیاتر لە شانزە ساڵ پێش ئیمڕۆ لە ١٠ی١١ی٢٠٠٧ لە ژمارە(٢٦٧١)ڕۆژنامەی خەبات دا لەژێر سەردێری (تەنها بەناوی خوا)، ئەوڕستە پیرۆزە بوو، کە قوڕەیش، بۆ سەپاندنی ئابڵووقەی ئابووری بەسەرپێغەمبەر – دروود وسلاوی خوای لەسەربێت – و یارانیدا، بەکاریان دەھێنا!) بڵاو مکردۆتەوە پوختەیەکی بێنمەوە بەردیدی ئێوەی بەڕیز، کە وەک ئەوکات گوتوومە: مێژوو خۆی تازەبکاتەوە و شتە نالەبارەکانی چەند بارە ببنەوە، شتێکی زۆر نائاسایی نییە، چونکە نە ئەو مرۆڤانەی ئەمڕۆ بوونەتە فریشتە و نەئەوانەی دوێنێش لەبەشەکەی ئەھریمەن بوون، ئەوە ململانێکانە، کە ئەوجۆرە بیر و بۆچوون و رەفتارە نالەبارانە دێنێتە پێش و زۆرجاریش ھەرنوێ دەبنەوە.
ئەوانەی شێوازی ئایینی نیشان دەدەن و دەنگی پێ بەدەست دەھێنن و دەستەڵاتی پێ دەگرنە دەست و دواجار ھەموو پەیمانەکانیان دەبێتە کەفی سەردەریا، بەتایبەت بۆ ئێمەی کورد، لەھەربەشێکی کوردستان، نە کۆتاییان ھاتووە و نەکورد پێویستی بەپێناسەکردن ھەیە بۆیان!، پێم وانییە، لەمە ڕوونتر پێویست بێت بیڵێم و دەتان بەمەوە بۆنێو مێژوو و دوای بیرهێنانەوەی ئایەتی ٢١ی سورەتی (ئەلئەحزاب)دا، پوختەیەکی باسی ئابڵووقەی ئابوری قورەیشتان بۆ باس دەکەم . خوای گەورە دەفەرمێت: (مامۆستایەتی باش و پێشەنگی راستەقینە و سینبوڵی درەوشاوەی لەخۆبوردن و دانی ئارام بەخۆداگرتن، لە پێغەمبەرەوە – دروود وسلاوی خوای لەسەربێت – دەست دەکەوێت، بۆکەسانێک کە ھیوایان بەخواھەبێت و بڕوایان بەپاداشت و رۆژی دوایی ھەبێ و زۆریادی خوابکەنەوە).
(ئابڵووقەی ئابووری)
لەکۆتایی ساڵی حەوتی پێغەمبەرایەتیدا، بێ بڕواکانی قوڕەیش ئابڵووقەیەکی ئابووریان سەپاند بەسەر مسوڵمانان و ھەرکەسێکیش کە یارمەتیدەریان بوایە و لەسەر پێستیك لەژێر ڕستەی (باسمک اللهم) خاڵەکانیان نووسی و هەڵیان واسی بە دیوی ناوەوەی کابەدا.
بەندەکانی ئابڵووقەکە
١: بڕیاریان دا، کە ئیتر بەھیچ شێوەیەک لەگەڵ پێغەمبەر– دروود وسلاوی خوای لەسەربێت – ویاوەر و یارمەتیدەرەکانی دانەنیشن.
٢: بەھیچ شێوەیەک نە شتومەکیان لێبکڕن، نەپێیان بفرۆشن.
٣: بەھیچ شێوەیەک نەچنە ماڵەکانیانەوە.
٤: دەبێ بەھیچ شێوەیەک ھیچ رێکەوتننامەیەکی ئاشتەوایی لەگەڵ بەنی ھاشمییەکان مۆرنەکەن.
٥: ھیچ بەزەییەکیان لەدڵدا نەبێت بەرامبەریان، تا پێغەمبەریان نەدەنەدەست بۆئەوەی ئەوان بیکوژن، ھەمووئەم فێڵ وتەڵەکەیەیشیان نووسی لەسەر لاپەڕەیەک و ئەوپەڕی پەیمان و گرێ بەستیان تێدا نووسی .
٦: نابێ ھیچ کەس ژن وژنخوازییان لەگەڵدا بکات، نەپێیان بدرێت، نەلێیان بخوازرێت.
٧: ھیچ رێگە و ھۆکارێک نەبێت کەلێیەوە رۆزییەکیان پێبگات و ئەوان نەبنە ئاستەنگ و بەربەست لەئاستی.
٨: ھیچ جۆرە تێکەڵییەکیان لەگەڵ ئەنجام نەدەن، پاشان قوڕەیش بۆئەوەی بیچەسپێنن تاچەندکارەکەیان بەلاوە گرنگە ومەبەستیانە سەرکەوتن بەدەست بێنن بەسەر موحەممەد – دروود وسلاوی خوای لەسەربێت – ویارەکانیدا .
لەکۆتاییدا دەڵێم: من پێم وانییە ئەوانەی ئێستای بەغدا گەر بە ڕچەڵەک بچنەوە سەر ئەوانەی ئەوسایش زۆر لە یاران بچن هێندەی ئەوەی لە قورەیشییە بێ بڕواکان دەچن! نەخاسمە کە باسەکە پەیوەندی بەئـێمەی کوردەوە بێت و باسی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بێ .

ھەواڵی زیاتر