فەرمانگەی کارەبا ئاشکرای دەکات،لێخۆشبوونى 50% پارەى کارەباى سەمونخانە و نانەواخانەکان بەردەوام دەبێ.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، بڵاوی کردەوە: “ئاگادارى سەرجەم خاوەن سەموونخانه و نانەواخانەکانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى دەکەینەوە، کە داشکاندنی 50% ی پارەى خەرجى کارەباکانیان، بەپێی فەرمانى وەزارەتى کارەبا بەردەوامە.”