سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە پرسەی دایکی زاگرۆس فەتتاح ئاغا دەکات و هاوخەمی بۆ بنەماڵە و کەسوکاریان دەردەبڕێت.
رۆژی پێنجشەممە (4ـی کانوونی دووەمی 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی ماڵی زاگرۆس فەتتاح ئاغا، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد بە مەبەستی پرسە و سەرەخۆشیکردن بۆ کۆچی دوایی (تەڵا قادر)ی دایکی.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پرسە و سەرەخۆشی لێکرد و هاوخەمی خۆی بە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو گەیاند.