بەشێك لەكچان خوێندنەوەی بورجەكان دەبێتە خووی رۆژانەیان

مەزهەر كەریم – سلێمانی

زۆرینەی كچان باوەڕیان بە بورجەكانە كەرۆژانە لە تەلەفزیۆن و شۆسیال میدیا بڵاودەبێتەوە، پێشبینیەكانیان بەلاوە راستە هەندێكیش پێیانوایە ئه مه وه كوو خووە بەڵام كوڕان بە پێچەوانەوە پێیان وایە خوویه كی ته واوه . زانایانی ئاینی باسی بۆچوونی جیاواز دەكەن لەوبارەیەوە توێژەرانی دەروونی ئاشكرای دەكەن زیاتر كچان بۆ پركردنەوەی كاتەكانیان پشت بە بورجەكان دەبەستن.

(شنۆ بورهان) ژنە فەرمانبەرێكی تەمەن 34 ساڵەیه كه باوەری زۆری بە بورجەكان هەیە و خۆی وتەنی” سەیری هەموو ئەو سایت و پەیجانە دەكات رۆژانە بورجەكان بڵاودەكەنەوە. زۆربەی جار بورجەكەی خۆی خوێندۆتەوە پێشبینیەكان راست دەرچوون” باوەریی زۆرم بە بورجەكانە ئەو پێشبینیانەی لەسەر خۆم خوێندومەتەوە راست دەرچوون”.
(میدیا حسێن ) خوێندكاری زانكۆیە تەمەنی 22 ساڵ باسی لەوەكرد زۆر بەوردی زۆربەی سایت و پەیجەكان دەخوێنێتەوە و زۆربەی كات باوەڕی پێیەتی، چونكە دەڵێن ئەو پێشنینیانەی تێدایە و دەنووسرێن راست دەردەچن. ئەو گوتی” نایشارمەوە خۆشم بورجەكان دەخوێنمەوە بەڵام پێشبینیەكانی بۆخۆم زۆر رأست دەردەچێت پێموایە زۆرینەی كچان خوویان بەوەوە گرتوە چاودێری زۆری بورجەكان دەكەن زۆرجاریش پێشبینیەكان راست دەرناچێت”.

(عەلی جەمال ) تەمەنی 32 ساڵە و كارمەندی بەرێوبەرایەتی هاتوچۆیە لەسلێمانی باوەری بە بورجەكان نیە و بەهیچ شێوەیەك لە سایت و شۆسیال میدیا سەیری بورجەكان ناكات و پێیوایە سەرجەمی زانیاری ناو بورجەكان راست نین. ئەو گوتی” خودای گەورە خۆشی و ناخۆشی و قەدەری مرۆڤ دیاری دەكات هەر لەبەرئەوەیە باوەر و قەناعەتم بە بورجەكان نیە”.

(دكتۆر محەمەد پێنجوێنی ) لەكۆلیژی زانستە ئیسلامییەكان لەزانكۆی سلێمانی ئاشكرای دەكات:” لەئاینی ئیسلامدا لەدوو سورەتدا باسی بورجەكان كراوە كە بنچینەی بریتیە لە پێشبینیەكان لەسەر ئەساسی جوڵانی مانگ و ئەستێرە گەرۆكەكان”.

هەروەها گوتی”لەئاینی ئیسلامدا باوەركردن بە بورج بەتەواوی رەتكراوەتەوە و لەو رووەوە دوو بۆچوونی جیاواز هەیە بۆچوونێكیان دەڵێت حەرامە نابێت باوەرمان پێی بێت بەڵام بۆچوونی دووەمیان پێیوایە خودای گەورە بورجی وەك هۆكارێك داناوە كە وەك پێشبینی كردن ئاماژەی پێدراوە”.

توێژەری دەروونی( دارا ئەنوەر زۆراب ) لەبارەی بورجەكانەوە دەڵێ” لەبەرئەوەی بورجەكان هەمیشە باسی ئایندە دەكات بۆیە گەنجەكانیش بەتایبەتی كچان چاودێری دەكەن و پیشتی پێدەبەستن چوونكە بەلایانەوە گرنگە تا بزانن داهاتوو چۆن دەبینن”.

گوتیشی” بەشێك لەكچان دەیانەوێت بورجەكان بۆ زانینی كاتی ژیانی هاوسەرگیری بزاننو بورجەكان بخوێننەوە تا بزانن چی پێشبینیەكه یان پێدەڵێت”.

(دكتۆر ئەفرام ) پسپۆری نەخۆشییە دەروونییەكان لەوبارەیەوە ئاماژەی بەوە كردووە كە زۆربەی ئەو كەسانەی بەوردی چاودێری بورجەكان دەكەن بەگشتی گەنجانن كه لەرووی دەروونییەوە باكگراوندی سلبیان لەسەر جێدەهیڵێت.

گوتی” ئەو كەسانە بەهۆی ئەوەی پشت بە بورجەكان دەبەستن ناتوانن پشت بەخۆیان ببەستن بۆ داهاتوویان لەگەڵ ئەوەشدا زۆرینەی بورجەكان وەك یەك نین و راست ناكەن”.

گوتیشی” زۆرینەی خوێندنەوەی بورجەكان لەلایەن كچان و ژنانەوە دەگەرێتەوە بۆ چەند هۆكارێك كە یەكێك لەهۆكارەكان بۆ دروستكردنی ژیانی هاوسەرگیری دێت و یەكێكی دیكە لەهۆكارەكان پركردنەوەی كاتە واته كاتێكی زۆریان له به رده سته بۆ ئه وه ی رۆزانه ی خۆیانی بێ به سه ر به رن”.

ھەواڵی زیاتر