فیلمی “ئەناتۆمی یان ئاکەوت” خەڵاتی فیلمی ئەوروپی بەدەستهێنا

عەبدولقەهار هەولێری/ هۆڵەندا

” لە دەرهێنانی (جەستن تریتە) ” فیلمی فەڕەنسی “ئەناتۆمی یان ئاکەوت

لە( 36 )ـەمین خەڵاتی فیلمی ئەوروپی لە بەرلین بەڕێوەچوو، خەڵاتی باشترین فیلمی بەدەستهێنا. ئەو فیلمەیە کە لە خوولی پێشووی (کان) خەڵاتی (پاڵم دی ئۆری) بەدەستهێنا.
خەڵاتی باشترین فیلم تاکە خەڵات نییە کە فیلمی “ئەناتۆمی یان ئا کەوت” بەدەستی هێنا، بەو پێیەی پشکی خەڵاتەکانی گەیشتە 4 خەڵاتی دیکە، کە بریتین لە:( باشترین دەرهێنان و باشترین سیناریۆ بۆ فیلمەکانی جەستن تریت و ئارسەر هەراری، ساندرا هۆلەر خەڵاتی باشترین ئەکتەریش بۆ ڕۆڵی لە فیلمی The film بوو، جگە لە خەڵاتی باشترین مۆنتاژ بۆ لۆران سێنێچال). بەپێی ماڵپەڕی ڤاریتی
وردەکاری فیلمی “ئەناتۆمی یان ئا کەوت”
ڕووداوەکانی فیلمەکە لە (دەوری ساندرا) نووسەری ئەڵمانی دەسوڕێنەوە، کە لەگەڵ هاوسەرەکەی ساموێل و کوڕە نابیناکەیان بەناوی دانیال لە شاڵێتێکی دوورە دەستی شاخاوی لە بەرزاییەکانی ئاڵپ لە فەڕەنسا دەژین، کاتێک هاوسەرەکەی لە بارودۆخێکی پڕ لە نهێنیدا دەمرێت، ناتوانرێت دیاری بکرێت کە ئایا ئەوە خۆکووشتن بوو یان تاوان . ساندرا دەستگیر دەکرێت، لە کۆتاییدا بە کووشتن تۆمەتبار دەکرێت و دادگاییکردنەکە پەیوەندییە سەر لێشێواوەکە و کەسایەتییە نهێنییەکەی دەخاتە ژێر مایکرۆسکۆپەوە، کاتێک کوڕە گەنجەکەی هەڵوێست وه ردەگرێت، گومان دەست دەکات بە خۆخزاندن لەنێوانیاندا. لای خۆیەوە دەرهێنەر (جەستن تریت) ڕایگەیاند فیلمەکەی بۆ (ساندرا هۆلەر)ـی نووسیووە و ئەو ئەکتەری ئایدیاڵ بوو بۆ وێناکردنی ئاڵۆزییەکانی ئەم کارەکتەرە”، جەختیشی لەوە کردەوە کە نەیویستووە کارەکتەری فیلمی “هۆلەر” بگۆڕێت.
(مادس میکلسن) خەڵاتی باشترین ئەکتەری بەدەستهێنا بۆ فیلمی درامای مێژوویی “زەوی بەڵێندراو” لەلایەن دەرهێنەر (نیکۆلای ئارسێل)ـەوە، کە لە چاپی پێشووی فیستیڤاڵی فیلمی ڤێنیزدا لە کێبڕکێدا بوو.

ھەواڵی زیاتر