ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی ملیارێك و 309 ملیۆن دینار بەمەبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ گەڕەكی مەریوان لە كەرتی 8ی حەسارۆك لە شاری هەولێر درا.
ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی (100%)ی داهاتی زەویی ڕوكنی شارەوانییە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و بەپێی ڕێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهات، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار فەرمانێكی وەزاری بۆ خەرجكردنی ئەو گوژمەیە دەركرد.
لە كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی مەیدانی سەردانی 8ی حەسارۆكی كرد و بڕیاری دا كە خزمەتگوزاری بگەیەندرێتە ئەو گەڕەكە، دواتر بە چەند قۆناغێك دەست بە جێبەجێكردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری كرا.
previous post
next post