خالید فاتیحی
نامه‌ی چوارده
عالییه.
چاوێك بگێڕه به ماڵی بێچاره‌كاندا. ئه‌و دار شمشادانه ده‌بینی چه‌نده سه‌وزو پاراون، باوكم به ده‌ستی خۆی هه‌ڵی په‌رتاوتوون. ئه‌و چه‌ند ئینجانه بچووكه‌ی كه ته‌پ و تۆزیان لێنیشتووه بۆخۆی به رێكوپێكی به ته‌نیشت یهكییهوه دایناون. پێیگوتین ده‌ست له‌وانه نه‌ده‌ین! بۆ به‌یانی رۆژنامه‌یه‌كم به ده‌سته‌وه بوو، لێی پرسیم چی تێدا نووسراوه؟
وه‌ڵامم دایه‌وه یه‌كێك له نزیك دارستان یاخی بووه. به بیستنی ئه‌م وه‌ڵامه له خۆشیان روخساری كرایه‌وه. پاڵه‌وانی شۆڕش سه‌ری به‌رزكرده‌وه‌و گوتی: وادیاره ئه‌وانه‌یان دنه داوه. گوتم: به‌شێك له كتێبی (ئایدن)ی منیشیان له‌م رۆژنامه‌یه‌دا بڵاوكردۆته‌وه. رۆژنامه‌كه‌ی لێ وه‌رگرتم. نووسینی كوڕه شاعیره‌كه‌ی ده‌خوێنده‌وه. چه‌ند جارێك له سووچێكی ده‌رگاكه‌وه ته‌ماشامكرد، دیتم به سه‌رنج و حه‌زێكی زۆره‌وه خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌یه‌تی.
چه‌نده خۆشاڵ ده‌بوو له به‌هێزی و سه‌ركه‌وتنی كوڕه‌كه‌ی. ئه‌وه دواین وتار‌و قسه‌كانی من بوو له‌گه‌ڵ باوكم. رۆژێك به‌ر له هاتنی مه‌رگ، له‌دوای ئه‌وه ئیتر…
پێمگوتبووی شه‌وێكی تر ده‌چین بۆ میوانخانه‌ی «ساوز» ده‌مویست ئه‌ویش بانگهێشت بكه‌م.
باوكم ده‌یویست زه‌وی بكڕێ، خانوو دروست بكات. بینیت عالییه، بووكی شاعیرێكی بێچاره، چۆن زه‌ویه‌كی هه‌رزانی كڕی و هه‌رزان دروستیكرد.
نیما
شه‌وی 2ی جۆزه‌ردانی 1305
*نامه عاشقانه‌كانی شاعیری ناوداری ئێران، نیما یوشیج (1897- 1959) كه به باوكی شیعری نوێی فارسی ده‌ناسرێ.