له په‌یامه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، سەرکۆنەی هێرشی ترسنۆکانەی شاری کرمان دەکەم.
مه‌سرور بارزانی ده‌شڵێت، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانییان و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەم و هاوخەمیانم، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشه‌م 3ی1ی2024، لە میانی بەڕێوەچوونی چوارەمین ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی دوو تەقینەوە ئاپۆڕای خەڵکی کردە ئامانج، كه كوژرانی 103 كه‌س و برینداربوونی 141 كه‌سی لێكهوتهوه.
میدیاکانی ئێرانیش لە زمانی بەرپرسانەوە تەقینەوەکەیان بە “ڕووداوێکی تیرۆریستی” لە قەڵەم داوە.