کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان بەفەرمی سەرۆکایەتی هەرێمی ئاگادارکردوەتەوە ناتوانن هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 25 شوباتی 2024ئەنجام بدەن.
د. عیماد جەمیل، بەرپرسی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان بە کوردستان24ـی راگەیاند، بەهۆی دواخستنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەسەر کورسی پێکهاتەکان بۆ 21ـی ئهم مانگه، کۆمیسیۆن ناتوانن هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدات.
گوتیشی دانیشتی دادگای فیدرالێ بۆ 21ـی ئهم مانگه دواخراوە و بۆ بڕیاردانی کۆتایی لەسەر کورسی پێکهاتەکان، بۆ ئەوە ماوەیەی لەبەردەم کۆمیسیۆنە ناتوانێت ئامادەکاری پێویست بکات بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان.
ئاماژەی بەوەشکرد، بە فەرمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانیان ئاگادارکردووەتەوە و داوایان کردووە بەڕێککەوتن