وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، تا سەرەتای ئەمساڵ بڕی نزیکەی دووسەد و حەوت ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دابەشکراوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، تا سەرەتای ئەمساڵ بڕی نزیکەی دووسەد و حەوت ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دابەشکراوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ” لە هەولێر زیاتر لە نەوەد ملیۆن لیتر دابەشکراوە، لە سلێمانی نزیکەی حەفتا و دوو ملیۆن لیتر و لە دهۆکیش نزیکەی چل و چوار ملیۆن لیتر دابەشکرداوە”.
راشیگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە ملیۆنێک خێزان لە وەرگرتنی نەوتی سپی سوودمەند بوون، کە دەکاتە رێژەی زیاتر لە 80%ـی کۆی ژمارەی خێزانەکانی هەرێمی کوردستان، ئەویش هەولێر نزیکەی 94% سلێمانی نزیکەی 69% دهۆک زیاتر لە 79%.ـە.