پاریزگاری هەولێر رایگەیاند، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گرنگی زیاتر بە سنووری هەریر دەدرێت بەتایبەتی لە رووی هەلی کار.
ئەمڕۆ دووشەممە، 1ـی کانوونی دووەمی 2024، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ئومێد خۆشناو پاریزگاری هەولێر، رایگەیاند، یەکەمین پارک لە شارۆچکەی هەریر دەکرێتەوە.
پارێزگاری هەولێر گوتیشی: سەرجەم بەرپرسانی حکومی لەو سنوورە لە خزمەتی خەڵکیدان، و بودجەی ئەم پارکە لەسەر ئەرکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان تەرخانکراوە، وەک پاڵپشتییەک بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەروەها وەک زۆر بوونی رێژەی سەوزایی لە سنووری پارێزگای هەولێر و دیارییەکیش بۆ خەڵکی هەریر”.
راشیگەیاند: “لە ئایندەیەکی نزیکدا، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە رێگەی چەند پڕۆژەیەکەوە گرنگی زیاتر بە سنووری هەریر دەدرێت، هەلی کار بۆ دانیشتوانی ناوچەکە دەڕەخسێنرێت”.