ئەمڕۆ یەکشەممە (31ـی کانوونی یەکەمی 2023) وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لەبارەی هێرشکردنە سەر بارەگایەکی هێزەکانی پێشمەرگە، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، بە توندرین شێوە ئیدانەی ئەو هێرشە درۆنییە شەوی رابردوو بۆ سەر بارەگایەکی هێزەکانی پێشمەرگە دەکەین.
لە راگەیاندراوەکەدا هەروەها هاتووە، پێویستە ئەم کارە توندوتیژی و ناسەقامگیرانە بوەستن و ئەنجامدەرەکانیان دەستنیشان بکرێن و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.
فەرەنسا داوا دەکات رێز لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق بگیرێت، هەروەها فەرەنسا داوا لە هەموو لایەنێک دەکات سەقامگیری و ئاسایشی عێراق و هەرێمی کوردستان بپارێزن.