پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

پەیامێک لەوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

هێزێکی لە یاسا دەرچوو ڕایگەیاندووە،لەڕێگەی دڕۆنەوە بارەگایەکی ئیسرائیلیان لەهەولێر بۆردومانکردووە.

ئەم هەواڵانەی ئەم گروپ و هێزە نایاساییانە بێ بنەمان و دورن لە ڕاستییەوەو و هیچ بارەگا و بنکەیەکی ئیسرائیل لەهەرێمدا بوونی نییە،بە ئامانجگرتنی هەولێر هەرجارەی بە بیانوێک تەنیا سەرلێشێواویی ئەم گروپانە دەردەخات و کارێکی ترسنۆکانە و تیرۆریستییە.

پێشەوا هەورامانی
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان