ئەمڕۆ چوارشەممە 27/12/2023 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە هونەرمەند زەكەریا عەبدوڵڵا كرد بۆ كۆچی دوایی خوالێخۆشبووی دایكیان و هاوخەمی لەگەڵ خۆیان و خانەوادە بەڕێزەكەیان دەربڕی، هەروەها هیوای خواست خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات.
لای خۆیەوە هونەرمەند زەكەریا عەبدوڵڵا سوپاس و پێزانینی خۆیان و خانەوادەكەیان بۆ پەیوەندی و هاوبەشیی نێچیرڤان بارزانی لە خەم و پرسەكەیاندا دووپات كردەوە