هەڵبژاردنی سەرۆکی میسر وچەند تێبینیەک

‎شێرکۆ حەبیب

لە سەرەتای مانگی کانوونی یەکەمی ئەم ساڵ پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی میسر دەستی پێکرد، سەرەتا لە دەرەوەی وڵات و پاشان لە ڕۆژانی ١٠-١٣ لە ناوخۆ پرۆسەکە دەستی پێکرد، بێ ئەوەی ببێتە پشووی فەرمی و نزیکە حەفتا ملیۆن هاووڵاتی مافی بەشداری لەو پرۆسەیە هەبوو.
هەڵبژاردنی ئەم جارە کە ئەمە پێنجەم هەڵبژاردنی سەرۆکایەتییە لە ساڵی ٢٠٠٥ هاووڵاتیان بە جۆش و خرۆش بەشداریان کرد بۆ هەڵبژاردنی کەسێک لەو چوار کەسەی خۆیان کاندید کردبوو. هەڵبەتە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی میسر چەند مەرجێک هەیە لە سەرووی هەموویانەوە نابێ خاوەن ڕەگەزنامەی هیچ وڵاتێک بێت جگە لە میسر تەنانەت نابێ باوکی یا دایکی یا خێزانی خاوەن ڕەگەز نامەی غەیرە میسری بن، و دەبێ خاوەن بڕوا نامەیەکی باڵا بێت.
لەگەڵ ئەوانەش دا دەبێ هەر کاندیدێک بیست و پێنج هەزار هاووڵاتی لە ١٥ پارێزگا، یا ٢٠ ئەندام پەرلەمان پشتگیریی بکات و دوای پشکنینی پزیشکی ئەو کات دەتوانێ خۆی کاندید بکات.
و سەرۆک سیسی دەنگی ٦’٨٩ی بەدەست هێنا کە دەکاتە سی و نۆ ملیۆن و حەوت سەد هەزار دەنگ، بەمەش تا هەڵبژاردنی ئایندەی ساڵی ٢٠٣٠ لە پۆستەکەی دەمێنێتەوە ئەگەر هیچ ئەگەرێک نەبێت.
ئەم جارە هاووڵاتیان بەدروشمی بژی میسر (تحیا مصر) بەشداریان کرد و زۆر گەرمتر لە هەڵبژاردنی پێشوو بەشداریان کرد ئەمەش دەگەڕێتەوە سەرەڕای بارودۆخی ئابووری ناجێگیر و بەرزبوونەوەی نرخی گاڵا و پێداویستی ژیان بەڵام بەدوا چوونی سەرۆک سیسی و خزمەتکردنی وڵات و پشتگیریی لە ئاسایشی نەتەوەیی هۆکاری ئەو سەرکەوتنەی بوون.
ئەوەی دەمەوێ ئاماژەی پێبکەم ئەوەیە سوپا و هێزەکانی ناوخۆ و هەواڵگری و دادوەرەکان تا لە کاردابن بۆیان نییە نە دەنگ بدەن نە خۆ بپاڵێون ئەمەش وا دەکات ئەو توێژە پابەندی هیچ حزب و کەسێک نەبن بەڵکو تەنیا موڵکی وڵاتن، و ئینتمایان بۆ وڵات دەبێ، خۆزگە لەسەرجەم وڵاتانی خۆرهەڵاتیناوەڕاست بەکوردستانیشەوە ئەو دیاردە هەبوایە.

ھەواڵی زیاتر