ئەمرۆ شەممە 23-12-2023 بە ئامادەبوونی دکتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو ئەحمەد کانی و و ئاری نانەکەلی و چیا هەرکی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی ( پ د ك )و دکتۆر دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر و سەردار ئیسماعیل بەرێوەبەی گشتی وەرزش و دلێر محەمەد بەرێوەبەری گشتی گەشت و گوزار و بژار مەلا خدر قائیمقامی قەزای قوشتەپە و ژمارەیەك لە پزیشکان و رێکخراوەکان ئیڤێنتی هەڵمەتی رووبەروبونەوەی قەڵەوی لە لایەن رێکخراوی ئەربیل ئەڵاینس و ماڵی وەرزش و خۆراک بەرێوەچوو …
لە ئیڤێنتەکەدا جەخت لەسەر ئامانجی چاڵاکییەکە کرا و ئەوە دووپاتکرایەوە کە قەڵەوی لە ئێستادا وەك حاڵەت نابینرێت بەڵكو وەك نەخۆشیەكی ئاڵۆز سەیردەكرێت، تەنانەت لە رابردوو قەڵەوی یەكێك بووە لەو نەخۆشیانەی زۆرترین توێژینەوەی زانستی لەسەركراوە، لەسەرانسەری جیهان.
لەو ئێڤینتە تیشک خرایە سەر گرنگی تەندورستی تاک و کۆمەڵ تاوەکو کۆمەڵگەیەکی ساخلەم دوور لە نەخۆشی قەڵەوی بێتە کایەوە، لەو رووەوە تاکید کرایەوە کە پرۆسەی كێش دابەزاندن ئیرادەی هۆشیاری و وەرزشی رۆژانەی پێویستە، كەسانی قەڵەو دەبێت ئەوە بزانن ئەوكارە پێویستی بە كاتەو دەبێت پێش دەستپێكردن بە پرۆسێسی كێش داگرتن لەرووی دەروونیەوە خۆی ئامادە بكات و بەرنامەی خۆراکی بگۆرێ تا کۆتایی لەگەلی بروات …