نێچیرڤان بارزانی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان كرد بەبۆنەی سەركەوتنیان لە بەستنی كۆنگرەی نۆیەمی یەكێتییەكەیان.
دەقی پەیامەكەی نێچیرڤان بارزانی ..
سەركەوتنی كۆنگرەی نۆیەم بە گەرمی لە سكرتێر و ئەندامانی تازەی سكرتاریەتی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان و تەواوی ئافرەتانی كوردستان پیرۆز دەكەم، هیوای سەركەوتن و پێشكەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوام.
هیوادارم یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان وەك ڕێكخراوێكی پێشەنگ و زیندووی ئافرەتان، بە گوڕ و تینێكی زیاترەوە بەردەوام و سەركەوتوو بێت لە پاراستن و داكۆكیكردن لە مافەكان و برەودان بە لێهاتوویی و تواناكانی ئافرەتان لە هەموو بوارەكاندا.
بەم بۆنەیەوە یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان دڵنیا دەكەمەوە كە وەك هەمیشە هاوكار و پشتیوانی خەبات و تێكۆشانی ئافرەتان دەبم بۆ یەكسانی و وەدەستهێنان و پاراستنی مافەكانیان و مسۆگەریی بەشداریی كارای ئافرەتان لە هەموو كایەكانی ژیاندا.
سوپاس و پێزانین بۆ ئەرك و ماندووبوونی بەڕێزان سكرتێر و دەستەی پێشووی سكرتاریەتی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان، هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازم.
نێچیرڤان بارزانی
2023/12/23