دوێن، شاندێکى باڵاى پارتى ڕەنجدەرانى کوردستان بە سەرۆکایەتى باپیر کامەلا سکرتێرى گشتى پارتى ناوبراو، سەردانى مهكتهبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستانى له پیرمام کرد و، لە لایەن فازڵ میرانى بەرپرسى دەستەى کارگێڕی و ئەندامانى دەستەى کارگێڕى مەکتەبى سیاسیی پارتى پێشوازییان لێکرا.
لهدیدارێکدا، بارودۆخی ناوچهكه بهگشتی و عێڕاق و ههرێمی كوردستان به تایبهتی گفتوگۆیان له بارهوه كرا و تیشک خرایە سەر دوا پەرەسەندنەکان و ئەگەرەکانى داهاتووى بەردەم پرۆسەى سیاسى هەرێمى کوردستان، هەردوولا جهختیان له بههێزتركردنی هەماهەنگى و پهیوهندییه دووقۆڵییەکان و، یەکڕیزی نێوان سەرجەم هێز و لایەنە کوردستانییەکان کردەوە لە پێناو پاراستن و بەهێزکردنى ئەزموون و قەوارەى هەرێمى کوردستان و، دابینكردنی مافە دهستوورییهكانی خەڵکى كوردستان و چارەسەرکردنى کێشە و گرفتەکان لەگەڵ عێراقى فیدراڵ.
لە تەوەرێکى دیکەى دیدارەکەدا، تەئکید لەسەر ئەنجامدانى هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان کرایەوە کە وا بڕیارە مانگى شوباتى ساڵى داهاتوو بەڕێوەبچێت، بۆ ئەمەش بە ئەرکى سەرجەم لایەنەکان زانرا کە هاوکار و پاڵپشتى ئەنجامدانى هەڵبژاردن بن.
لە کۆتاییدا، هەردوولا بەردەوامى سەردان و کۆبوونەوەى نێوانیان و نێوان لایەنە سیاسییەکانیان بەپێویست و گرنگ زانى.