ژمارەیەكی زۆری ئافرەتانی كوردستان وەرزش ناكەن

مەزهەر كەریم – سلێمانی

وەرزش جیهانییە و جیانەكراوەتەوە لەنێوان دوو ڕەگەزی نێر و مێدا، بەڵام لەبەشێك لەكۆمەڵگەكاندا بەتایبەت كۆمەڵگەی رۆژهەڵاتی كە كورد بەشێكە تیایدا رەگەزی مێ بێبەش كراوە لەوەرزش، ئەمەش بۆتە هۆی بێبەش بوونی ئەو رەگەزە لە سوودەكانی وەرزش.

(دیما كەریم) كچێكی تەمەن 23 ساڵە بڕوای وایە هۆكاری زۆر هەن ئافرەتی كورد وەرزشی فەرامۆش كردووە و گرینگترینیان و باوترینیان داب و نەریتە كە زوبەسەر بیرو هۆشی ئافرەتاندا زاڵە. ئەو پێیوایە كاتێك كچێك ئارەزووی ئەوەی هەیە وەرزش بكات بۆ سوودی جەستەی یان ببێتە وەرزشەوانێكی باش روو بەرووی چەندین گرفت دەبێتەوە.
ئەو گوتی:” لەبەر كلتوور و داب و نەریت ناتوانێت دەست بداتە ئەو ئارەزووی هەیەتی چوونكە لە كوردستان ئافرەتێك ببینرێت لەگۆڕەپانی رەگەزی بەرامبەر لەكۆمەڵگەدا دۆزی بۆ دروست دەكرێت بەوچاوێكی كەم سەیر دەكرێت لەبری ئەوەی یارمەتی بدرێت ئه وا لەلایەنی دەروونییەوە سزایی دەدەن”.
بە پێچەوانەوە بەبڕوای خوێندكارێكی زانكۆ بەناوی( شایی هێمن) ئەوە كچان و ژنانن ئەو دۆخەیان بۆ خۆیان دروستكردووە ئەمەش وایكردووە رەگەزی مێ لەزۆر شت بێبەش بێت. ئەو پێیوایە بەشێكی دیكەی پەیوەندی بە تیڕوانینی خوودی ئافره تانه وه هه یه سه باره ت به وەرزش كردن كە پێویست و گرنگه به ڵام ئافره تان بەهۆی تەمەڵیەوە نایكەن”.
(شایی) گوتی” لەباو باپرانمانەوە و هه ر لەكۆنەوە رێگری لە كچان و ژنان كراوە لە هەلبژاردنی خوولیا و ئاواتەكانیاندا. ئەمەش لەپێناوی ئەوەدا بووە سەربەخۆ نەبن و بەویستی خۆیان نەبێت و ئازاد نەبن لە جێ بەجێ كردنی ئیش و كارەكانی رۆژانەیاندا”.
كۆمەڵناس (دارا ئەنوەر زۆراب) هۆكاری بۆ خۆبەدوور گرتنی كچان و ژنانی كوردی لەوەرزشدا گەڕاندەوە بۆ چەند هۆكارێكی جیاواز. ئەو گوتی” نەبووبنی رۆشنبیری وەرزشی یەكێكە لەهۆكارە گرنگەكان چوونكە ئەگەر رۆشنبیری نەبێت ئەوا ژنان و كچان ناتوانن و نازانن چۆن خۆیان لە بەشەكانی وەرزشدا بدۆزنەوە”.
ئەو كۆمەڵناسە گوتیشی” چەندین خاڵی گرنگیش هەن كە دەبنە بەربەست و رێگر لەبەردەم ئافرەتانی كوردستان وەك كۆمەڵگەیەكی عەشیرەتگەرایی و پیاو سالاری كە دەوری ژنان و كچانی كۆمەڵگەی كوردی داوە ناتوانن خواستەكانیان لە ئازادانە دەرببرن”.
ئاماژەشی بەوە كرد تاكی ئافرەت خۆی بەرپرسیارە چونكە به وه رازی بووه كه ملكه چی نەریتی كۆمەڵگكەی بێت بەهەموو باش و خراپەكانییەوە”.

ھەواڵی زیاتر