دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

زیانی كێشی لەش (قەڵەوی) چۆن ڕوودەدات

دكتۆر( كامەران ژاژڵەی) پسپۆری خۆراك لەم گفتوگۆیەی “هەولێر”دا ئاماژە بەهۆكارەكانی زیادبوونی قەڵەوی (كێشی لەش) دەكات و دەڵێت” زیانی بوونی قەڵەوی بریتییە لەو حاڵەتەی مرۆڤ كێشی زیاد دەكات بەرادەیەك دەگاتە سەروو كێشی سروشتی خۆی”.

  • زیادبوونی كێشی لەش چیە؟
  • ئەو حاڵەتەیە مرۆڤ تێیدا كێشی لەشی زۆر زیاد دەكات بەرادەیەك كە شێوەی لەشی دەگۆرێت، كێشی لەشی دەگاتە سەروو كێشی سرووشتی خۆی.
  • كەی و بۆچی زیاد بوونی كێش روودەدات؟
  • زیادبوونی كێش و قەڵەویی كاتێك روودەدات كە تێكرایی ئەو وزەیەی دەوریدەگرێت لەوەی كە دەیەوێت و دەیسوتێنێت ئەمەش دەبێتە چه وری كۆكراوە یان قەڵەوی.
  • هۆكارەكانی قەڵەوی چین
  • زۆر خواردنی جۆرێكی چەوری و شیرینی و نەكردنی وەرزش و دانیشتی زۆر و لەرادە بەدەر هەموو ئەمانە هۆكارن.هەروەها نەخۆشییە هۆرمۆنییەكان یەكێكی دیكەن لە هۆكارەكانه.
  • ئایە قەڵەوی مەترسی هەیە؟
  • دەبێتە هۆی نەخۆشییەكانی شەكرە و قەڵەویی و نەخۆشییەكانی دڵ و نارێكی لەكاری ماسولكەكان و ئێسك و تووشبوون بە شێرپەنجە بەتایبەت شێرپەنجەی كۆڵۆن و منداڵدان، هەروەها قەڵەوی مەترسی بۆ سەرجەم جەستە هەیە تا لەماوەیەكی نزیكدا تووشی نەخۆشی ببێت”.