“پارێزگارى هەولێر، پڕۆژەکەى بەسەرکردەوە”
ئەمڕۆ سێشەممە 2023.12.19، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە یاوەرى مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند و عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکى شارەوانى هەولێر و بەڕێوەبەرى شارەوانى4 و ژمارەیەکى دیکە لە ئەندازیاران و سەرپەرشتیاران، بە مەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان، پڕۆژەى قیڕتاوکردنى جووت سایدی 30ـی مەترى گەڕەکى 5ـى حەسارۆکانى بەسەر کردەوە، کە بەگوژمەى (440 ملیۆن دینار) لە سەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر و بە شێوەى بەڵێندەرایەتى دەست بەجێبەجێکردنى کراوە.
پارێزگارى هەولێر لە نزیکەوە لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکانی پڕۆژەکەی کۆڵییەوە و پیرۆزبایی لە هاوڵاتییان و دانیشتوانی گەڕەکی 5ـی حەسارۆکان کرد و دەستخۆشی لە سەرۆکایەتى شارەوانى و بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی 4 و ئەندازیار و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە کرد بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەکە، کە ئێستا لە قۆناغى کۆتایی دایە.
جێگەى باسە:
پڕۆژەى دروستکردنى جووت سایدى شەقامى 30ـی مەترى گەڕەکى 5ـى حەسارۆکان کە لە قۆناغى کۆتایی دایە، بە گوژمەى (440 ملیۆن دینار) لە سەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر دەست بەجێبەجێکردنى کراوە و پێکهاتووە لە دروستکردنى جووت سایدى شەقامى 30ـی مەترى بە درێژى (455 مەتر) لە شەقامەکە و گشت بڕگەکانى تێکەڵەڕێژکردن و دانانى بەردى شکا و فەرشکردنى چینى ستاپلایزەر لە خۆ دەگرێت لەگەڵ بهستنهوهى گەڕەکەکە بە شەقامى 120 مەترى خێرا، ئەوە جگە لە دروستکردن و دانانى ئاوەڕۆیى لوولەیی و ئاوەڕۆیى سندوقى بۆ شەقامەکە.