سێ ناحیەی نوێ لە سنووری قەزای پیرمام دەکرێتەوە

دوای بڕیاری بەقەزابوونی ناحیەی پیرمام، بڕیارە سێ ناحیە بخرێنە سەر قەزاکە و جێگری پارێزگاری ھەولێریش دەڵێت، ھەیکەلی ئیداری بۆ قەزای پیرمام دیاری دەکرێت، بەڵام ھێشتا بەفەرمی بڕیاری ناحیەکان یەکلا نەبووەتەوە.

مەسعوود کاڕەش، جێگری پارێزگاری ھەولێر ڕایگەیاند: “دوای دەرچوونی بڕیاری بەقەزابوونی پیرمام، ھەیکەلی ئیداریی قەزاکە دیاری دەکرێت و فەرمانگەکانی دەکرێنە بەڕێوەبەرایەتی و سنووری قەزاکەش دیاری دەکرێت، بەڵام ھێشتا بەفەرمی ناحیەکانی یەکلا نەبوونەتەوە.”

حامید کاکەیی، بەڕێوەبەری ناحیەی پیرمام ڕایگەیاند: “بڕیارە ھەردوو کۆمەڵگەی بەستۆرە و کۆڕێ بکرێنە ناحیە و بخرێنە سەر قەزای پیرمام، ھەوڵ ھەیە بناری سەفینیش بکرێتە ناحیە، بەڵام ھێشتا یەکلا نەبووەتەوە.”

بەڕێوەبەری ناحیەی پیرمام گوتیشی: ”بڕیاری بەقەزابوونی پیرمام کاریگەریی لەسەر ڕەوشی خزمەتگوزاریی سنوورەکە دەبێت، چونکە بودجەی قەزای بۆ دابین دەکرێت و کارئاسانیی زۆریش لە فەرمانگەکانی حکوومەت دەکرێت بۆ مامەڵەی ڕۆژانەی ھاووڵاتیان.’

ھەواڵی زیاتر