دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

ئەمڕۆ ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەكان رادەگەیێندرێت

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ كاتژمێر 5 ی ئێوارە ئەنجامەكانی بەرایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگەكانی عێراق ڕادەگەیەنین.
دوێنێ دووشەممە، دەنگدانی گشتی بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق لە كاتژمێر 7ی بەیانییەوە دەست پێكرد و لە كاتژمێر 6ی ئێوارە كۆتایی پێهات و دەستبەجێ دەست بە جیاكردنەوەی دەنگەكان كرا.
لە هەڵبژاردنەكەدا پێنج ھەزار و 904 كاندید ڕكابەری بۆ بەدەستھێنانی 285 كورسی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەكەن.