سەرۆک بارزانی، بە مەبەستی گەیاندنی پرسە و هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی ئەمیری کوێت سەردانی کونسوڵخانەی کوێت لە شاری هەولێر دەکات
دوێنێ، سەرۆک مەسعود بارزانی، سەردانی کونسوڵخانەی کوێتی لە شاری هەولێر کرد و پرسە و هاوخەمی خۆی بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو ( شێخ نەواف ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح) ئەمیری کۆچکردووی دەوڵەتی کوێت بە گەل و سەرکردایەتیی دەوڵەتی کوێت و عوسمان داود ئەلداود کونسوڵی گشتیی کوێت لە شاری هەولێر گەیاند.